پەیامی کورد … ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپێکی داعشی بڵاوكردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دانپێدانانی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی بڵاوكردهوه، کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لەناو شاری ھەولێر.
بەپێی ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە سەرەتای ئەمساڵەوە چالاک کراونەتەوە و لەلایەن كەسێكەوە بەناوی ئەبو حارس فەرمانیان پێكراوە هێرشی تیرۆریستی لە هەولێر ئەنجام بدەن. لە پیلانی گرووپەکەدا بووە كە بۆمبی چێندراو بۆ ناو شاری هەولێر بێنن و بیتەقێننەوە، کەسانی بیانی و ئەمنی بکەنە ئامانج.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەشی راگەیاندووە كە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیویانە پێش ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان، ئەم تۆڕە لەناو شاری هەولێر دەستگیر بکەن و پیلانەکەیان پووچەڵ بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە