پەیامی کورد ... پیاوێک بە دوو شێواز هەوڵی کوشتنی کچە ١٢ ساڵانەکەی دەدات
پیاوێکی بۆکانی هەوڵی دا، کچەکەی خۆی بکوژێت
دوێنێ هەینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ ، پیاوێکی بۆکانی، بە مەبەستی کوشتنی کچەکەی، هەوڵی دا لە بەنداوی بۆکان بیخنکێنێت.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەو پیاوە بە مەبەستی کوشتنی کچەکەی سەرەتا بە چەقۆ هێرشی کردووتە سەری و دواتر بە فڕێدانی بۆ نێو بەنداوی بۆکان ویستوویەتی بیخنکێنێت، بەڵام لەو هەوڵەی سەرکەوتوو نەبووە.
ئەو کچە لەلایەن تیمەکانی ڕزگارکردنی ساتیار و تیمێکی دیکە، لەو هەوڵە ڕزگاری بووە و ئەو پیاوەش دەسبەسەر کراوە.
▪️هەتا ئێستا، نەزانراوە ئەو پیاوە، بە چ مەبەستێک هەوڵی کوشتنی کچە تەمەن ١٢ ساڵانەکەی داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە