پەیامی کورد... پاڵاوگەیەکی نەوت لە نزیک هەولێر گڕی گرت
پاڵاوگەی نەوتیی لاناز لە رێگەی گوێڕ - هەولێر ئێوارهی ئهمڕۆ ئاگری گرت و تیمەکانی بهرگریی شارستانیش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئێوارهی ئهمڕۆ سێشەممە 27ی كانونی یهكهمی 2022، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگهیاند: " لە رێگەی گوێڕ، ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتەوە. ئاگرەکە گەورەیە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە."
" چوار ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و ئۆتۆمبێلی دیکەی ئاگر کوژێنەوەش رەوانەی شوێنی ئاگرەکە کراوە" سهركهوت كارهش وای به كهناڵی رووداو وت.
لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەوە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر وتی، ماوەیەکی کەمە ئاگرەکە کەوتوەتەوە و تائێستا زیانەکانی نهزانراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە