پەیامە کورد ... سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا بێسەروشوێنن و گەڕان بە دوایان دا بەردەوامە
گەڕان بەدواى سێ کۆڵبەرەکە لەسەر سنوورى ئێران و تورکیە بەردەوامە
پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار بەرامبەر بە ١٣ی جانیوەری ٢٠٢٢ ، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "بەهلوول سەیدانیفەرد" ، "بارزان مەهینی" و "ئەسعەد سەیدانیفەرد" خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ئۆرمیە ، بەهۆی کڕیوەی بەفر لە "دۆڵی بنار" بێسەروشوێنن و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە
تا ئێستا خەڵک بە دواى ئەم سێ کۆڵبەرەدا دەگەڕێن بەڵام نەیاندۆزیونەتەوە
سوپاى تورکیاش خەریکى گەڕانە بە دوایاندا بەڵام گەڕانەکە تا ئێستا بێ سوود بووە.
![]()
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە