پەیامی کورد ... ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی 6ـی 2019 شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کوەیت لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد.
لەو پەیوەندییەدا ئەمیری كوەیت خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پێشڤەچوونە سیاسییانەی كە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا هاتۆەتە ئاراوە و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ گەلی كوردستان خواست. هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمیری كوەیتی كرد و بەخێرهاتنیشی كرد كە بە سەردانێك ئەمڕۆ گەیشتووەتە بەغدای پایتەختی عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە