پەیامی کورد ... کوژرانی کچێک بە دەستی براکەی لە هەولێر
شەو ڕاردوو کە یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری هەولێر کچێکی گەنج بە دەستی براکەی کوژراوە.
بە پێی ئە وڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەو دووشەممە ١٠ی ئاب، کچێک بە ناوی ”خەولە قادر“ تەمەن ٢٤ ساڵ لە گەندی پیرڕەشی شاری هەولێر کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان پاش ڕووداوەکە پۆلیس کەسێکی ئەندامی بنەماڵەی کوژراوەکەی دەستەبەسەر کردووە.
بە گوتەی شایەدحاڵەکان خەولە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک هەبووە و چەند جارێک کوڕەکە چووەتە داوای بەڵام بنەماڵەکەی ڕازی نەبوون و چەند جارێک لەلایەن بنەماڵەکەی هەڕەشەی لێکراوە و دواجار لەلایەن برایەکیەوە کوژراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە