کوژرانی ٦ چەکداری داعش لە کەرکووک

کوژرانی ٦ چەکداری داعش لە کەرکووک

پەیامی کورد … کوژرانی ٦ چەکداری داعش لە کەرکووک

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان شەش چەكداری داعشیان لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای كەركوك كوشتووە.

لە ڕاگەیاندراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ یەكشەممە شەش چەكداری داعش هەوڵیانداوە هێرشبكەنەسەر خاڵێكی لیوای 20ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی لە پارێزگای كەركوك”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێرشەكەیان پوچەڵكراوەتەوە و دواتر لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا شەش چەكداری داعش كوژراون و دەستبەسەر چەند كەلوپەلێكی سەربازیی چەكدارەكاندا گیراوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە سنووری هەردوو قەزای داقوق و خورماتوو هێرشیانكردەسەر پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە سێ كارمەندی پۆلیس كوژران.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە