کوژرانی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

کوژرانی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد ... کوژرانی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

 

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری قەلەرەشی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە  و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر کوژراون.

 

ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی “زانست حەسەن نەژاد” تەمەن ٢٥ ساڵ، “زانکۆ ئەحمەدی“ تەمەن ٢٢ ساڵ و ”سرووش ملکاری“ ڕاگەیەندراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری زێوەی پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”جەلال خزری“ خەڵکی زێوە گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ئاگۆستی ئەمساڵ ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بریندار بوون.

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە