پەیامی کورد ... کوژرانی سێ سەربازی عێراقی بە دەستی داعش
چەکدارانی داعش هێرشێكیان لەنێوان خانەقین و گوڵاڵە له سنوری پاێزگای دیاله ئهنجامداو بههۆیهوه سێ سەربازی سوپای عێراق کوژران و دووانی دیکەیش بریندار بوون.
هێرشەکە شەوی ڕابردوو کراوەتە سەر هێزی موغاویری سوپای عیراق لە پردی حەلوان لەنێوان خانەقین و گوڵاڵە و داعش به چهكی قهناس ئهو سێ سهربازهی كوشتوه و دوو بریندارهكهش گهیهندراونهته نەخۆشخانەی گوڵاڵە و دۆخیان ناجێگیرە.
موقەدەم شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کۆکس رایگهیاندوه كه شەڕێکی قورس لهنێوان داعش و سوپای عیراق روداوه و چهكدارانی داعش به قهناس تەقە دەکەن و هێزی عیراقیش بۆ پشتیوانیكردن لە خانەقینەوە جووڵەی پێکراوە.
هێزەکانی موغاویری عیراق پەیوەندییان بە سریەکانی بەعقوبەوه کردوە و داوایانكردوه كه فڕۆکە بچێتە ئاسمانی ناوچەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە