پەیامی کورد... لە سەقز کچێکی ١٦ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
کچێکی خەڵکی سەقز کە قوربانی منداڵ هاوسەری بووە بە ناوی سروە کەماڵی ١٦ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، سروە کەماڵی مانگی ڕابردوو پێچەوانەی ویستی خۆی و لەژێر گوشاری دایک و باوکی ناچار بووە شوو بکات.
تەرمی سروە کەماڵی ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سەقز کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
پرسی منداڵ هاوسەری سەرەڕای ئەوەی بەردەوام لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکانی مەدەنییەوە دژایەتی کراوە و هەروەها دژ بە باری دەروونی و جەستەیی منداڵانە، بەڵام لە ئێراندا شتێکی باوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە