پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی پێشووی فەڕەنسا : دڵنیا بووم دەتوانم زۆر شت لە کوردستان بگۆڕم بەڵام بە داخەوە کورد لە " باشوور ، باکوور و ڕۆژئاوا " یەک نین .
بێرنارد كۆشنه‌ر وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام كوردانی باكوور و رۆژئاوا و باشوور یه‌كڕیزنین، پێویسته كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی دیكه په‌یوه‌ندی به‌هێزیان هه‌بێت.
بێرنارد كۆشنه‌ر له‌رۆژی یه‌كه‌می دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌زانكۆی ئه‌مریكی - كوردستان له دهۆك سه‌باره‌ت به خاڵى ده‌ستپێك بۆ سه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه‌دا وتی "له‌ساڵی 1974وه كارم له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌كرد، ئه‌وكات له‌شه‌ڕدا بوو، قسه له‌سه‌ر ئاشتیش ده‌كرا، به‌ڵام زۆر قورس بوو قسه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و حكومڕانیه‌كی باش بكه‌ین، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م قه‌یرانه‌دا نه‌توانرا ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به جۆرێك له جۆره‌كان من پیرۆزبایی ده‌كه‌م، چوونكه یه‌كێك له هاوڕێكانی ئێمه دوێنێ وتوی، ئه‌مه تاكه شوێنه وه‌ك زانكۆی كوردستان بانگهێشتی هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ن و هه‌موو كه‌سێكیش له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بانگهێشت ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات زۆرشت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و كارێكی باشه.
به‌شێكی قسه‌كانی ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی فه‌ڕه‌نسا، تایبه‌ت بوون به ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌وڕوپا و رووسیا و ڕایگه‌یاند: "ئه‌ورووپا یه‌كگرتوو نه‌بووه و ناكۆكی زۆری هه‌یه، ڕۆڵی رووسیا تادێت زیاتر ده‌بێت و ڕووسیا توانی هه‌رێمی قرم داگیر بكات و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا هه‌یه، به‌ڵام یه‌کیتی ئه‌ورووپا نه‌یتوانیوه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: زۆر ئاسانه له‌گه‌ڵ پوتین قسه له باره‌ی ره‌وشی ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت، به‌ڵام قورسه له باره‌ی ئه‌ورووپاوه قسه بكرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام بە داخەوە كوردانی باكوور و رۆژئاوا و باشوور یه‌كڕیزنین، پێویسته كورد له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه په‌یوه‌ندی به‌هێزیان هه‌بێت.
بێرنارد كۆشنه‌ر له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌كرد "كاتێك بومه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا زانیاریم له‌سه‌ر كوردستان هه‌بو و له‌چه‌ند شوێنێك هاوڕێم هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه زۆر دڵنیابووم ده‌متوانی هه‌ندێك شت له‌كوردستان بگۆڕم، به‌ڵام كاتێك سه‌یری شته‌كانم ده‌كرد به‌مشێوه‌یه نه‌بوو كه من بیرم لێده‌كرده‌وه، ئێمه بیرۆكه‌ی باشمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه گرنگه كه چۆن جێبه‌جێی ده‌كه‌یت، زۆر گرنگه به‌جۆرێك ره‌فتاربكه‌یت كه وڵاتانی هاوسێ رازیبكه‌یت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە