وەزیرەکەی سەدر هێرشی توند دەکاتە سەر چوارچێوەی هەماهەنگی

وەزیرەکەی سەدر هێرشی توند دەکاتە سەر چوارچێوەی هەماهەنگی

پەیامی کورد... وەزیرەکەی سەدر هێرشی توند دەکاتە سەر چوارچێوەی هەماهەنگی

وەزیرەکەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر هێرشێکی توند دەکاتە سەر چوارچێوەی هەماهەنگی و بە (بێئابڕوو) ناوی دەبات.

ساڵح محەممەد عێراقی، کە بە وەزیری ڕێبەری ڕەوتی سەدر ناسراوە ڕایگەیاند، هەڵوێستەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی "بێئابڕوو" و هەڵوێستەکانی گرووپە چەکدارە "بێئابڕووەکانم" بەلاوە سەیر نییە "کە دەڵێن پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بێئابڕوو."

ئاماژەی بەوەشداوە، "چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەکدارەکانی بێڕەوشتن و ئایینیان نییە، چونکە ئەوان سێکوچکەیەکی بێئابڕوون و نازانن چاکسازی و شۆڕش و ئاشتیخوازی و نەهامەتی خەڵکی چین".

ڕاشیگەیاندووە، "تا ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی نەیتوانیوە یەک فایلی گەندەڵی ئاشکرا بکات، ئەوان نەک تەنیا ئاشقی گەندەڵین و گەندەڵی دەکەن، بەڵکوو ڕقیان لەوانەشە کە هەوڵدەدەن چاکسازی ئەنجامبدەن و گەندەڵی نەهێڵن".

وەزیرەکەی سەدر لە پەیامەکەیدا هۆشداری دەداتە ئێران و داوایان لێ دەکات کە "حوشترەکەیان لە ئێران ڕەشمە بکەن" و دەڵێت، "ئەگەر نا پەشیمانی سوودی نابێت."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە