وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی نسێبین دەکات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی نسێبین دەکات


پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی نسێبین دەکات


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ تورکیا بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەو پەلامارەی کە کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان کە بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی عێراقی کوژران.
ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی عێراق لە عەنتاب، بەدواداچوون بۆ ئەو پەلامارە چەکدارییە دەکات کە لەسەر ڕێگای ئارتوکڵو-نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکە.
شەوی ڕابردوو لە نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردرین لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە هێرشی چەکداریی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆکەی پارێزگای دهۆکەو لە ئاکامدا چوار کەس کوژران و کەسێکی دیکەش پاش برینداربوونی گیانی لەدەستدا.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە