وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرینگ دەردەکات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرینگ دەردەکات

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرینگ دەردەکات 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە هەمو ئەوانەی داواكاری خوێندنی باڵایان پێشكەشكردوە و لە یەكێك لە دام ودەزگاكانی هەرێمی كوردستان یان عێراق فەرمانبەرن، مووڵەتی خوێندن وەربگرن.

لە نووسراوەكەدا هاتوە،"هەموو ئەو خوێندکارانەی داوایان بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی پێشکەشکردوە و لە یەکێک لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان یان عێراق دامەزراون، پێویستە مووڵەتی خوێندن وەربگرن."

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشكردوە،"بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن، نابێت فەرمانی کارگێڕی دەستبەکاربوون لە خوێندن بۆ وەرگیراوەکان لەلایەن زانکۆکانەوە دەربکرێت. ئەوانەی داوایان پێشكەشكردوە، ئەگەر مووڵەتەكە نەبەن، لە هەر قۆناغێکی خوێندنەکەدا بن سڕینەوەی ناویان بۆ دەکرێت".

بەگوێرەی نووسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەبێت وەرگیراوانی خوێندنی دیپلۆمی یەك ساڵە و ماستەر و دكتۆرا، پێش دەستپێکردن بە خوێندن، دەستەبەری دارایی بەرن. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە