پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات
چەند رۆژێكە ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان ڕوو لە ھەڵكشانە، ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ، ئەوەی ئێستا ھەیە، ھەڵكشانی دووەمە و ھەموو ئامادەكارییەكیش بۆ رەوشەكە كراوە.
د. محەمەد قادر، ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی، رایگەیاند: "ئەوەی ئێستا لە ھەرێمی كوردستان ھەیە و ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بەرز بووەتەوە، ھەڵكشانی دووەمە، بەڵام شەپۆلی دووەم لەسەر ئاستی جیھانە ئەگەر بڵاو ببێتەوە، واتە لە ھەموو جیھان ژمارەی تووشبووان كەم دەبێتەوە دواتر دیسان روو لە ھەڵكشان دەكات".
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی دەشڵێت: "رێكخراوی تەندرووستی جیھانی ھۆشداری داوە لەوەی پێشبینی دەكرێت شەپۆلی دووەمی ڤیرووسی كۆرۆنا بڵاو ببێتەوە، بە تایبەتی لە وەرزی پاییزدا، بەداخەوە ئەگەر شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا بڵاو ببێتەوە، تووندترە لە شەپۆلی یەكەم".
د. محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ھەر ئەگەرێكی داھاتوو، بەپێی پلان و بە گوێرەی تووندبوونی ڤیرووسەكەش، بەرنامەكان جێبەجێ دەكرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە