ئومێد خۆشناو: ئەمساڵیش لە هەولێر وشکەساڵی دەبێت

ئومێد خۆشناو: ئەمساڵیش لە هەولێر وشکەساڵی دەبێت

پەیامی کورد... ئومێد خۆشناو: ئەمساڵیش لە هەولێر وشکەساڵی دەبێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بەپێی ئەو ئەزموونەی لە ساڵانی پێشتردا هەیانە، ئەمساڵیش لە هەولێردا وشکەساڵی دەبێت و ساڵێکی سەخت دەبێت.

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، بۆ ئەمساڵ هیچ هێمایەکی باش نابینن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکان و بە ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو و تێگەیشتنی زانستی، ئەمساڵیش لە هەولێردا وشکەساڵی دەبێت و ساڵێکی سەخت دەبێت.

وتیشی، ئامادەکارییان کردووە و ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران وەرگیراوە بۆ خەرجکردنی ٧ ملیار دینار بۆ لێدانی ژمارەیەک بیری تر، گوژمەی تریشیان بۆ تەرخان دەکرێت بۆ گرفتی تەکنیکی بیرەکان.

پارێزگاری هەولێر جەختی لەوەش کردووەتەوە، بۆ ساڵانی داهاتوو پلانی درێژخایەن هەیە، وەک دروستکردنی بەنداو بۆ چارەسەری کەمئاوی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە