ئێران لە مانگێدا 102 کەسی لەسێدارە داوە، 33 کەسیان کورد بوون

ئێران لە مانگێدا 102 کەسی لەسێدارە داوە، 33 کەسیان کورد بوون

پەیامی کورد... ئێران لە مانگێدا 102 کەسی لەسێدارە داوە، 33 کەسیان کورد بوون


لەماوەی دوو مانگی یەکەمی ساڵی 2023ی زایینی (جەنیوەری و فێبریوەری)، لانی کەم سزای سێدارەی 102 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە 33% حاڵەتەکان هاووڵاتیی کورد بوون. لە ماوەیەدا سزای سێدارەی پینج بەندکراوی سیاسیی جێبەجێکراوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتایی ساڵی 2023ی زایینی، سزای سێدارەی لانی کەم 102 بەندکراو لەبەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە ناسنامەی 90 کەسیان هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرابووە و بەدواداچوونەکانی هەنگاو بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو 12 کەسەی دیکە بەردەوامە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ژمارەیە، 33 کەسیان بەندکراوی کورد بوون و 15 کەسیان بەندکراوی بەلووچ، کە زۆرترین حاڵەتی لە سێدارە دراوەکان پێک دێنن. بە شێوەیەک لەم ماوەدا نزیک بە نیوەی ڕێژەی لە سێدارە دراوەکان لە هەموو ئێراندا لە کورد و بەلووچ پێکهاتوون.


لەم ماوەیەدا سزای سێدارەی لانی کەم 5 بەندکراوی سیاسیی کورد (2 حاڵەت)، عەرەب، گیلەک و هاووڵاتییەکی ئێرانی-بەریتانی لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی ئەفغان لە سێدارەدراوە.


زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوەکان بە 27 حاڵەت لە بەندیخانەی ئەلبۆرز تۆمارکراوە. لە بەندیخانەکانی ئورمیە 9 حاڵەت، کرمان 7 حاڵەت و کرماشان 6 حاڵەتی لە سێدارەدران تۆمارکراون.


پۆلێنبەندی بەپێی تۆمەتەکان
بەندکراوانی سیاسیی؛ 5 حاڵەت بەرامبەر بە %5ی هەموو حاڵەتەکان
تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددەی هۆشبەر؛ 59 حاڵەت بەرامبەر بە 60% لەسەدی هەموو حاڵەتەکان
کوشتنی بەئەنقەست؛ 34 حاڵەت بەرامبەر 33%ی هەموو حاڵەتەکان
دزی چەکدارانە؛ 3 حاڵەت بەرامبەر بە 2%ی هەموو حاڵەتەکان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە