کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خەڵاتێکی میلیۆنی ڕاگەیاند

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خەڵاتێکی میلیۆنی ڕاگەیاند

پەیامی کورد ... کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خەڵاتێکی میلیۆنی ڕاگەیاند

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: "تاوەکو پێنج ملیۆن دۆلار پاداشتنی هەر کەسێک دەکەین کە زانیاریی بدات بۆ پچڕاندنی قاچاخچێتی داعش بە نەوت".

 

پەیجی فەرمی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پۆستێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە زمانی کوردی (سۆرانی و بادینی) و زمانی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە: "پاداشتکردن تاوەکو پێنج ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری کە ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچێتیی داعش بۆ نەوت و پارچەی شوێنەواری دێرین".

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا داوای هاوکاری دەکات و دەڵێت: "یارمەتیمان بدە بۆ راگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش، ئەگەر زانیاریت ھەیە، تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردنی". 

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا ژمارەیەکی بۆ گەیاندنی زانیارییەکان داناوە و نووسیویەتی: "نامە بۆ خەڵاتکردن لە پێناوی دادپەروەری بە ژمارە ١٢٠٢٧٠٢٧٨٤٣+  بنێرە لە رێگەی وەتس ئەپ و سیگنەڵ یاخود تەلەگرامەوە."

 

ئاگادارییەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە زمانی ئینگلیزی

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە