ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕوو بوونەوەی وشکەساڵی لە هەولێر چەند بڕیارێکی دەکرد

ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕوو بوونەوەی وشکەساڵی لە هەولێر چەند بڕیارێکی دەکرد

پەیامی کورد... ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕوو بوونەوەی وشکەساڵی لە هەولێر چەند بڕیارێکی دەکرد

ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕوو بوونەوەی وشکەساڵی لە شاری هەولێر کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەرکرد.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کەمئاوی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، هەروەها گرووپێکمان پێکهێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای نیشتمانی و زیادکردنی و گەیاندنی کارەبا بۆ بیرەکان، هەروەها لیژنەیەکیش پێکهێنراوە بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ماڵان، چونکە لە کاتی کارکردن لە بیرەکاندا هەندێک شوێن پێویستی بە ئاوی پاک دەبێت و ئەو لیژنەیە ئاوی پاک دەگەیەنێتە ئەو ماڵانە و چەند ژمارەیەکی تەلەفۆنیش بڵاو دەکەینەوە بۆ پەیوەندیکردن پێیانەوە.

وتیشی: تانکەر دابین کراوە بۆ گەیاندنی ئاو و داواش لە هاووڵاتییان دەکەین تەنیا ئەوانە پەیوەندی بەو گرووپەکەوە بکەن کە بیرەکانیان نۆژەن دەکرێتەوە نەک ئەو هاووڵاتییانەی سەرە ئاوی خۆیان هەیە.

پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند: ئەو پلانانەی ئێستا کاتین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وشکەساڵییە و تەنیا بۆ هاوینی ئەمساڵن، چونکە دابەزینی ئاستی ئاو گرفتی کەمئاوی بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر دروست کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش دوو بودجەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی تەرخانکراوە ئومێدمان هەیە ئەمساڵیش بەسەر کێشەکەدا سەرکەوتبین.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە