پەیامی کورد... ڕووسیا کۆنترۆڵ کردنی ناوچەیەکی ئۆکراینای ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کۆنترۆڵ کردنی شارۆچکەی (نۆڤۆسیلۆڤسک)ی لە کۆماری لوهانسک و بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشەکانی سەر میحوەری (کراسنی لیمانسک) لە کۆماری دۆنێتسک و کوژرانی ٨٩٠ سەربازی ئۆکراینی ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراینا ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو هەوڵە هێرشبەرە دوژمنکارەکان لەسەر میحوەری دۆنێتسک بەرپەرچدرانەوە.
ڕاشیگەیاندووە، شارۆچکەی نۆڤۆسیلۆڤسکی لە لوهانسک کۆنترۆڵ کراوە لەلایەن هێزەکانیانەوە و بەرەی شەڕ لە شارۆچکەکانی ئۆلشانا و پرۆچۆتراڤنێڤۆی سەر بە پارێزگای خارکیف بەهێزکراون، هاوکاتبەرپەرچدانەوەی سێ هێرشی ئۆکراینا بەرپەرچ دراوەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کوژرانی نزیکەی 140 سەربازی ئۆکراینای لە نزیک خارکیف ڕاگەیاندووە لەگەڵ لەناوبردنی تۆپەکانی پۆڵەندی کراب، دی-20 و مستا-بی.
دەربارەی میحوەری دۆنێتسک، ئاماژەی بەوەکردووە، 10 هێرش بەرپەرچدرانەوە و ٢٣٠ سەربازی ئۆکراینا کوژران و تۆپی کراب و تۆپی دی ٢٠ و گڤۆزدیکا و ڕاپیرا لەناوبران.
دەربارەی میحوەری کراسنی لیمانسک لە دۆنێتسک، ڕوونی کردۆتەوە، 3 هێرش بەرپەرچدرانەوە و زیاتر لە ١٠٠ سەربازی ئۆکراینا کوژراون و تۆپی ئاکاتسیا و تۆپخانەی D-30 لەناوبران.
هەر سەبارەت بە میحوەری دۆنێتسک، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کوژرانی 210 سەربازی ئۆکراینی ڕاگەیاندووە لەگەڵ لەناوبردنی تۆپێکی ئەمریکی M777 و 3 تۆپی گڤۆزدیکا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە