پەیامی کورد ... بریتانیا/ کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەستی پێکرد
لە بەریتانیا پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا دەستى پێکرد، ژنێکى بەساڵاچووى خەڵکى ئێرلەنداى باکوریش چانسى یەکەم بەکارهێنەرى ڤاکسینەکەى پێدرا.
ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، بەیانى ئەمرۆ لە بەریتانیا هەڵمەتى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا دەستى پێکرد، یەکەم ڤاکسینیش بۆ ژنێکى تەمەن ٩٠ ساڵ بە ناوى مارگێت کینان بەکارهێنراوە کە خەڵکى باکورى ئێرلەندایە.
ئەو ڤاکسینەى کە لەبەریتانیا دەست بەبەکارهێنانى کراوە، بەرهەمى کۆمپانیاکانى فایزەرى ئەمەریکى و بیۆنتیکى ئەڵمانیە و بریارە تاکۆتایى ئەمساڵیش ٨٠٠ هەزار لەو ڤاکسینە بگاتە بەریتانیا.
پێشتر وەزیرى تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندبو، ڤاکسینى کۆرۆنا سەرەتا بۆ کەسانی بەساڵاچوی سەرو تەمەن٨٠ ساڵ و پزیشک وکارمەندانی تەندروستی و ئەو کەسانە بەکاردەهێنرێن کە خزمەتى بەساڵاچوان دەکەن.
بەوەش بەریتانیا بوە دووەم وڵاتى بەکارهێنەرى ڤاکسینى کۆرۆنا، ئەوەش دواى ئەوەى رۆژى شەممەى رابردو روسیا وە یەکەم وڵاتى جیهان پێدانى ڤاکسینى کۆرۆناى بە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى دەست پێکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە