پەیامی کورد... پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتییەكە كرد.
ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەكەی مەسرور بارزانییە:
بەبۆنەی شەست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و گشت ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئافرەتانی کوردستان بەگشتی، بەشدارییەکی دیار و كاریگەرییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و لە قۆناخە جیاوازەکانی شۆڕشدا ، هەمیشە پشتگیرییەکی بەهێزی پێشمەرگە و خەباتی نەتەوایەتیمان و مافەکانی ئافرەتانی کوردستان بوون ، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانم لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستاندا .
هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە خەباتیاندا لە پێناو دادپەروەری و یەکسانیی و پەرەپێدانی هەستی نیشتمانیی و نەهێشتنی تووندوتیژی کۆمەڵایەتی.
مەسرور بارزانی
2020/12/11
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە