گۆڤاری بەناوبانگی فەڕەنسی " لۆ پۆئەن " لە لاپەڕەی سەرەکی گۆڤارەکەی خۆیدا بە سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان دەڵێ دیکتاتۆر .
دوای ئەم هەواڵە دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە لە لایەن کەسانێکەوە بۆ گۆڤاری " لۆ پۆئەن نووسراوی تەهدید و هەڕەشە ئامێز دەنێردرێت "
هەر لە سەر ئەم تەهدید وهەڕەشانە سەرۆککۆماری فەڕەنسا " ئێمانۆئێل ماکرۆن " لە لاپەڕەی سەرەکی خۆی لە تویتەر ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێ : تەهدید و هەڕەشە قەبوڵ ناکەین و ئازادی ڕۆژنامەگەری لەگەڵ هیچ شتێک ناگۆڕدرێتەوە بەڵام ئەگەر ئازادی ڕۆژنامەگەری نەبێ ، ئەوا بێ شەرەفی و دیکتاتۆری هەیە .
بە پێی زانیارییەکانی بی بی سی تورکی دوای هەواڵەکەی ئەردۆگان ، هەوادرانی ئەردۆگان بۆ گۆڤاری " لۆ پۆئەن " نامەی هەڕەشە ئامێزیان ناردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە