نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ٠٧ی ٢٠٢٠  بە هۆی نادڵنیایی بازاڕ و کەمبوونەوەی خواستی نەوت، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بە ٤٣.٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی هەوالی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بەکۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا کە بوەتە هۆی زیادکردنی نادڵنایی لەبارەی خواستی نەوت ، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت ١١ سەنت دابەزی کە ڕێژەی لەسەدا ٠.٣-ی نرخەکەیەتی و بەوەش نرخەکەی بۆ ٤٣.٢٦ دۆلار دابەزی.
هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا ٤ سەنت دابەزی کەڕێژەی لەسەدا ٠.١-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ٤٠.٧١ دۆلار فرۆشرا.
ماوەی زیاتر لەمانگێکە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا هەڵکشانی نائاسایی بەخۆوە دەبینێت، ئەوەش نادڵنیایی زیاتری لای بازرگانانی نەوت درووستکردوە، خواستی کڕین کەمیکردوە و ئەوەش بوەتەهۆی کەمبوونەوەی نرخەکەی.
هۆشدارییە بەردەوامەکانی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی لەبارەی خراپتربوونی دۆخەکە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر کەمبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە