سەبارەت بەو شەڕەی کە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سپای پاسدارانی ڕێژیم لە ناوچەی شنۆ ڕوویدا ناوەندیی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هاونیشتمانیانی کوردستان و هەموو میدیاکان ئاگادار دەکاتەوە کە شەوی ٨ لە سەر ٩ ی ٢٠١٨ تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاکێو لە ناوچەی شنۆ ڕوویدا کە لە ئاکامدا ٩ پاسدار کوژران و ١٨ی دیکەش بریندار بوون.
ڕاگەیەنەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و هێندێ میدیای دیکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دەنگۆی شەهیدبوونی ٧ پێشمەرگەیان راگەیاندبوو، بۆیە لەو پێوەندیەدا وێڕای وەدرۆخستنەوەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ زیانێک بەر هێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و پێشمەرگەی کوردستان بە سڵامەت درێژەیان بە ئەرک و مەئموورییەتەکانی خۆیان داوە.
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٢٠١٨/٦/١٠
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە