باندێکی دزی لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەست بەسەر کران

باندێکی دزی لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەست  بەسەر کران

پەیامی کورد  ...  پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان باندێكی پێنج كەسییان دەستگیركردوە كە هەستابوون بەدزینی ماتۆڕسكیلی هاووڵاتیان.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان زانیارییان پێگەیشت كە باندێكی پێنج كەسی لەچەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە دەچنە قەزای دەربەندیخان و ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان دەدزن، هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوە لە پلانێكی تۆكمەدا توانرا باندەكە دەستگیربكەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، باندەكە لە پێنج كەس پێكهاتوون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیانداناوە كە ماتۆڕسكیلی هاووڵاتیانیان لە قەزاكە دزیوە، لە ئێستادا سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێكی دیکەیان دەستگیركردوە، كە هەستاوە بەسووتاندنی پێنج خانوزوی هاووڵاتیان لە دەوروبەری سنووری قەزای دەربەندیخان و لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە