کازم ساهر ئەوەی ئاشکرا کرد کە باس لە هەڵوەشاندەنەوەی دەزگیرانی نێوان خۆی و سارا مقنی تونسی دەکات بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی و دەزگیرانەکەی کە لە یەکێک لە رێستۆرانتەکاندا پێکەوە دانیشتوون.
کازم ساهر بە هاوڕێیەتی دەزگیرانەکەی سارا لە یەکێک لە رێستۆرانتەکاندا دەرکەوتن بە تەنیا لەگەڵ چەند پاسەوانێکی کازم ساهر، کازم و سارا پێکەوە دانیشتبوون بە تەنیا و هەر پێدەکەنین.
وا دیارە کازم ساهر دەیەوێت بەم شێوەیە وەڵام ئەو دەزگا و تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بداتەوە کە باسی جیابوونەوەیان دەکات و کە بڵێت ئەو هەواڵەنە درون لە راستیەوە و ئەوەتا پێکەوە دەرکەوتوین.
کازم ساهر چەند مانگێک پێش ئێستا خۆی باسی ئەوەی کرد کە لەگەڵ سارا پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە و بەم نزیکانەش هاوسەرگیری دەکەن.
.jpg)
.jpg)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە