کۆمپانیای ئەپڵ فرۆشتنی بەرهەمەکانی وەک ئایفۆن، مەک، ئایپاد، کاتژمێری زیرەک، ئەیرپۆد و کەل وپەلەکانی دیکەی لە کەناڵی فرۆشتنی ئۆنلاین ڕاگرت. هیچ بەرهەمێک ناتواندرێت لەو ووڵاتەوە بەشێوەی ئۆنلاین بکڕدرێت.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە لیرەی تورکی گەشتە کەم بەهاترین نرخ لە مێژوودا و لیرە ١٣.٥٠ لەبەرامبەر بە یەک دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
میدیاکانی تورکیا پێشبینی دەکەن ڕاگرتنی فرۆشی ئۆنلاینی ئەپڵ بەهۆی ئەو دابەزینە گەورەیەی بەهای لیرەوە بێت، پێشبینی دەکەن نرخی نوێ بۆ بەرهەمەکانی دابنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە