حوسییەکانی یەمەن بە فەرمی چوونە ناو شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین

حوسییەکانی یەمەن بە فەرمی چوونە ناو شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین



پەیامی کورد... حوسییەکانی یەمەن بە فەرمی چوونە ناو شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین

وتەبێژی سەربازی گروپی حوسی، ڕۆژی سێشەممە، هەڵدانی وەجبەیەکی گەورەی مووشەکی بالیستی و ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو ئیسرائیل ڕاگەیاند.

وتەبێژی سەربازی گروپی حوسییەکان، یەحیا ساری، لە بەیاننامەیەکدا کە لە تەلەفزیۆنەوە پەخشکرا ڕایگەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنە سێیەم ئۆپەراسیۆنە “بۆ پشتیوانی لە براکانمان لە فەلەستین، و بەردەوام دەبین لە ئەنجامدان و هەڵدانی مووشەک و درۆن بەرەو ئیسرائیل”.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو یاخیبووانی حوسی لە یەمەن بەڵێنیان دا کە بەردەوام بن لە هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو ئیسرائیل تا ئەو کاتەی “دەستدرێژی” بۆ سەر کەرتی غەززە دەوەستێت، دەستپێکردنی سێ ئۆپەراسیۆنی لەو جۆرەیان لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر ڕاگەیاند.

هەینی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل حوسییەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو باشووری ئیسرائیل هەڵدەدەن، کە “ئامانجە دوژمنکارەکان”یان ڕێگری لێکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە