دوای میلیتاریزە کردنی کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تێکهەڵچوونی نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی سوپای پاسداران زیادی کردووە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، کاتژمێر ٩ی شەوی پێنج شەممە " ١٣ی سیپتامبری ٢٠١٨ " ، دوو تەقینەوەی بەهێز لە شاری بوکان ڕووی داوە. هەتا ئێستا شوێنی تەقینەوەکان و هەروەها هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام بەهێزی تەقینەوەکە تا ڕادەیەک بووە کە لە زۆربەی شوێنەکانی بوکان بیستراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ هەینی چەند چەکدارێک کە سەرنشینی دوو ئۆتۆمبێل بوون تەقەیان لە بنکەی فەرماندەیی سوپای پاسداران لە فلکەی سەدووقی ئەوشارە کردووە. هەتا ئێستا هەواڵێک لە سەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو تێکهەڵچوونە بڵاو نەبووەتەوە.
هاوکات، لە شارەدێی پەسوێ سەر بە پیرانشار، یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسداران بە ناوی ”ڕەحیم فەرید فەر“ لەلاتەن چەکدارانی نەناسراوە پەلامار دراوە و بە سەختی بریندار بووە.
هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەو دوو هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان، سوپای پاسداران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کوێستانەکانی سەوڵاوای بە بیانووی هەبوونی هێزێکی کوردی تۆپباران کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە