ئەڵمانیا داواکەى تورکیا بۆ بەدەستەوەدانى ساڵح موسلیم تاوتوێ دەکات

ئەڵمانیا داواکەى تورکیا بۆ بەدەستەوەدانى ساڵح موسلیم تاوتوێ دەکات

ڕۆیتەرز بڵاوى کردەوە کە زیگمار گابریەلى وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا، ڕۆژى سێشەممە ڕایگەیاند کە وەزارەتى دادى وڵاتەکەى تاوتوێى داواکارییەکەى وڵاتى تورکیا دەکات کە داوایان کردووە ساڵح موسلیم بدەن بە دەستەوە.

گابریێل بە هەواڵنێرانى گوتووە کە "ئێمە داواکەى وەزیرى دەرەوەى تورکیامان وەرگرتووە و داواکارییەکەمان داوەتە دادوەرى خۆمان و ئەوانیش بە پێى یاساى بنەڕەتى ووڵات ئەم پرسە چارەسەر دەکەن".

ساڵح موسلیم کە یەکێکە لە سەرکردنەکانى حزبی دیموکراتیکى گەلان، حەفتەى پێشوو و لەسەر داواى تورکیا لە پڕاگى پایتەختى کۆمارى چیک دەستبەسەر و دواى دوو ڕۆژ بە حوکمى دادوەر ئازاد کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە