ئێران به‌ ته‌واوه‌تی ئاوی زێی بچوكی گرته‌وه‌

ئێران به‌ ته‌واوه‌تی ئاوی زێی بچوكی گرته‌وه‌

پەیامی کورد... ئێران به‌ ته‌واوه‌تی ئاوی زێی بچوكی گرته‌وه‌

سەرپەرشتیارى پڕۆژەى ئاوى خاس یگه‌یاند: لە دووشەممەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوى زێى بچوکی گرتوه‌ته‌وه‌ و مەترسى کەمئاوى لەسەر دانیشتوانى قەڵادزێ دروستبووە.

ئەندازیار مارف مەحمود، سەرپەرشتیارى پڕۆژەى ئاوى خاس لە قەڵادزێ رایگه‌یاند: لەلایەن ئێرانەوە ئاوى زێى بچوک گیراوەتەوە و ئەمەش بوەتە هۆى کەمبونەوەى ئاوى زێیەکە بە رێژەیەکى زۆر کە پێدەچێت لە دیوى رۆژهەڵاتەوە هیچ ئاوێک نەیەت و ئەو ئاوەى ماوەتەوە لە کانیاو و سەرچاوەکانى هەرێمى کوردستانەوە دەڕژێتە زێى بچوک کە ئەوەش رێژەیەکى زۆر کەمە.

وتى" لەئێستادا لەهەوڵى چارەسەرکردنداین بۆ بەرزکردنەوەى ئەو ئاستە ئاوەى هەیە بۆ ئەوەى بڕژێتە ناو پڕۆژەی ئاوی خاس و ئاو بۆ دانیشتوانى قەڵادزێ دابین بکەین.بەهۆى گرتنەوەى ئەم ئاوەوە نەتوانراوە ئاو بۆ گەڕەکەکانی قەڵادزێ دابین بکرێت".

وتیشی "ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، جگە لەوەى کاریگەرى دەبێت لەسەر پێدانى ئاو بە دانیشتوانى قەڵادزێ، لە هەمان کاتدا زەرەر و زیانێکى زۆر دەدات لە پڕۆژە کشتوکاڵیەکان و کێڵگەکانى ماسى کە لەسەر زێیەکەن.

ئەندازیار مارف مەحمود ده‌ڵێت چەند جارێک داوامان کردووە کە پڕۆژەى ئاوى خاس پێویستى بە بیرێکى ئەندازەییە کە لە پێش پڕۆژەى ئاوى خاس دروست بکرێت و لەوەش گەورەتر بەنداوى دەڵگە دروست بکرێت کە ئەو کاتە کۆنتڕۆڵى ئاوەکە لە دەست خۆیاندا دەبێت نەک لایەنى دیکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە