پەیامی کورد ... ڕێکاری نوێی تەندرووستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا
سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ، بە مەبەستی تاوتوێكردنی قۆناغی داھاتووی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە كۆبوونەوەدان.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند: "وەزیری تەندرووستی و ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ لە ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر لە كۆبوونەوەدان، وەزیری تەندرووستی ڕاوێژ بەو پزیشكانە دەكات، بۆ ئەوەی لەبارەی پلانی داھاتووی وەزارەتی تەندرووستی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا راوێژیان پێبكات، چوونكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت بە پلانێكی نوێ بەرەنگاری كۆرۆنا ببێتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە