ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی گەورە هەیە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە شەنگال

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی گەورە هەیە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە  شەنگال

بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایانگەیاند کە لە نێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە دا دەنگۆی ئەوە هەیەلە ماوەیەکی نزیکدا شەڕێکی گەورە درووست دەبێت .

فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای شەنگال قاسم شەشۆ لەمبارەوە ووتی : هێزەکانی حەشدی شەعبی لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزەکانی پێشمەرگەیان تەهدید کردووە و ووتوویانە کە دەبێ یەکینەکانی پاراستنی ئێزیدی خان دەبێ چەکەکانی خۆیان دانێن و لە چیای شەنگال دەرکەون .

هەروەها قاسم شەشۆ ڕایگەیاند ئەگەر حەشدی شەعبی لە ئەو هەڕەشانەی خۆیدا بەردەوام بێت لەوانەیە شەڕێکی زۆر گەورە درووست ببێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە