کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە هەولێر گیانی لە دەست دا

کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە هەولێر گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد … کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە هەولێر گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر، پایتخەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “حەسەن مەعرووف پوور” تەمەن ٣٢ ساڵ لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن مەعرووف پوور خەڵکی گوندی دەشتی قوڕێی نەغەدە بووە و لەکاتی کار کردن بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە