پەرەسەندنی کاولکاری و تێکدانی ژینگەی کوردستان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
پەرەسەندنی کاولکاری و تێکدانی ژینگەی کوردستان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە

پەیامی کورد... پەرەسەندنی کاولکاری و تێکدانی ژینگەی کوردستان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە

کاولکاری و تێکدانی ژینگەی کوردستان لەلایەن مۆرە و بەکرێگیراوانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە کوردستان بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ بە هۆی کەسانی هەلپەرەست و بەکرێگیراوەوە پەرەدەستێنێ.

لە درێژەی کاولکارییەکانی ڕژێم لە کوردستان لە ڕێگای بەکرێگیراوانییەوە هێرشیان کردووە سەر دارستانەکانی شاری بانە و زیاتر لە هەزار بن داری ئەو دارستانانە و بەتایبەت داربەڕووەکانی ئەو دارستانانەیان بڕیوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی «پاژین» ی بانە کە ڕۆژی هەینی، ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی بڵاوی کردۆتەوە؛ بەکرێگیراوان و کەسانی هەلپەرەستی سەربە ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە کوردستان، لە نزیک جادەی «سوورێن» سەر بە شاری بانە بە مەبەستی کاولکاری و لەنێوبردنی ژینگەی ئەو ناوچە، زیاتر لە هەزار دار و بەتایبەت داری بەڕوویان بە شێوەیەکی دڕندانە بڕێوەتەوە.

شایانی باسە کە ڕژێم جیا لە بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکانی ژینگەی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو، لە ڕێگای بەکرێگیراوانی خۆیەوە کاولکارییەکانی ژینگەی کوردستانی زیاتر پەرە پێداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە