پەیامی کورد ... دواى دەرچوونى فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێى هەولێر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019 لە ڕێوڕەسمێکدا لەبەردەم نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرسەت سۆفى وەک پارێزگارى نوێى هەولێر سوێندى یاسایى خوارد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ ئامادە بوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە فەرسەت سۆفى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ کار و خزمەتەکانى نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشووى هەولێر دەربڕى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە