پەیامی کورد... پاککردنەوەی ژمارەیەک ناوچە دیکەی ھەرێمی کوردستان لە مین راگەیەندرا
ژمارەیەک ناوچەی دیکە لە سنووری پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک لەلایەن تیمەکانی سەربە دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە پاککرانەوە.
ئهمڕۆ پێنج شهممه ی كانونی دووهمی 2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەربە حکوومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە ،کە لە سنووری شاری قەڵادزێ سەربە پارێزگای سلێمانی، تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی سەربە بەشی تیمەکانی مینلابەری دەستی و تەقاندنەوەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین، ١١١ مین و تەقەمەنی، ھەروەھا پاشماوەی جەنگییان تەقاندووەتەوە.
ئاماژهی بهوهش كردووه،کە لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی قەزای چوارتادا، تیمەکانی سەربە دەزگای مین، سێ مینی دژەکەسیان کە دوای کێڵانی زەوییەکەی لەلایەن جووتیارێکەوە بەدەرکەوتبوون ھەڵگرتووەتەوە.
باسی لهوهش كردووه،کە لە گوندی ئاشی بڕە گوێز سەربە قەزای چۆمان، ژمارەیەک پاشماوەی جەنگیی گواسترانەوە و لە نزیک ڕێگای سەرەکی لە چیای زۆزک ژمارەیەک مینی دژەکەسی (V-69) لەناوبراون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، کە تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دھۆک، ٧٨ مین و تەقەمەنییان بۆ شوێنی تایبەت گواستەوە بۆ ئەوەی لەناوببرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە