ئاڵمانیا ڕاپۆرتێکی ١٣٦ لاپەڕەیی ئەمنییەتی لە سەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرپرسانی هەواڵگری ئێران لەو ووڵاتە بڵاو دەکاتەوە

ئاڵمانیا ڕاپۆرتێکی ١٣٦ لاپەڕەیی ئەمنییەتی لە سەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرپرسانی هەواڵگری ئێران لەو ووڵاتە بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    ئاڵمانیا ڕاپۆرتێکی ١٣٦ لاپەڕەیی ئەمنییەتی لە سەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرپرسانی هەواڵگری ئێران لەو ووڵاتە بڵاو دەکاتەوە

لە ڕاپۆرتێکی ئەمنییەتی ووڵاتی ئاڵمانیادا هاتووە کە ڕێژەی بەرپرسانی هەواڵگری ئێران لە ئاڵمانیا پەرەی سەندووە

لە ڕاپۆرتێکی ئەمنییەتی ئاژانسی زانیاری و هەواڵگری بەرلین کە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بانەمەڕ، بڵاو بووتەوە، پیشان دەدات کە ڕێژەی بەرپرسانی ئەمنییەتی هەواڵگری و زانیاری و لایەنگرانی تووندئاژۆی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران و گرووپە تووندئاژۆکانی سەر بەو ڕێژیمە وەکوو حیزبۆڵڵا، حەماس و ئیخوانولموسلمین لە بەرلین پەرەی سەندووە.

لەو ڕاپۆرتە ١٣٦ لاپەرەیەدا هاتووە کە ژمارەی بەرپرسانی هەواڵگری ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە هەتا ساڵی ٢٠٢٠، لە ٤٠ کەسەوە گەیشتووەتە ٥٠ کەس.

حیزبۆڵڵای لوبنانیش کە گرووپێکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانە و چالاکییەکانی لە ئاڵمانیا قەدەغە کراوە، ٢٥٠ ئەندامی لە ساڵەکانی ٢٠١٩ هەتا ٢٠٢٠ لە شاری بەرلین هەبووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، گرووپی حەماس کە لە باریکەی غەززە جێگیرە و لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پیشتیوانی دەکرێت، ژمارەی لایەنگرانی لەو ماوەیەدا لە ٧٠ کەسەوە گەیشتووەتە ٨٠ کەس.

هەروەها لایەنگرانی گرووپی ئیخوانۆلمۆسلمین لە ١٠٠ کەسەوە بۆ ١٥٠ کەس بەرز بووەتەوە.

ئەو ڕاپۆرتە ئەمنییەتییە سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو بابەتە کە ڕێژیمی ئێران وێڕای ڕووسیا و چین لە بواری سیخوڕی سایبێری لە ئاڵمان چالاکیی دەکەن، وتوویەتی: ''ڕیژیمی ئێران لە ئاڵمان لە ڕێگای ئەکتەرە سایبێرییەکانییەوە هەوڵ دەدات دەستی بە زانیارییە پارێزراوەکان ڕابگات".

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی هەوڵی سایبێری ئێران لە ئاڵمانیا دەست پێراگەیشتن بە زانیاری سیاسی، ئابووری و دەورلێدانەوەی گەمارۆکانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە