دوو هاووڵاتی ئیلامی بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستدا

دوو هاووڵاتی ئیلامی بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستدا

پەیامی کورد    ...    دوو هاووڵاتی ئیلامی بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستدا .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای هاتنی بارانی بەهێز و درووست بوونی لافاوەوە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی فێبریوەری ٢٠٢٠ شاری ئیلام، دوو هاووڵاتی ئەو شارە گیانیان لەدەست دا.

لەو ڕووداوەدا لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە فلکەی باکووری ئیمام و هەروەها پیاوێکی بەتەمەن بەهۆی لافاو و کەوتنە ناو جۆگەلەی بە هێزی ئاو (کەناڵی ئاو)، گیانیان لەدەست دا.

بە پێی هەواڵە ناوخۆییەکان لەو بارەیەوە هاتووە بە داخەوە کە تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە گوندێک بە ناوی "چالەسەرا"ی شاری ئیلام دۆزراوەتەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە .

جێگای ئاماژەدانە کە پردی "جزمان" لە شاری هیلیانی پارێزگای ئیلام، بەهۆی هاتنی لافاو ڕووخا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە