پەیامی کورد ... نزدیکەی یەک میلیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن
دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان ئاشکراى کرد، کە لەساڵى ٢٠٢ دا ٩٧٢هەزار و ٨٣٣ هەزار ئاوارە و پەنابەر لەهەرێمى کوردستان تۆمارکراون، زۆرینەى پەنابەرەکانیش خەڵکى سوریان.
دەستەى ئامار ژمارەى پەنابەروئاوارەکانى نیشتەجێى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە، بەپێى ئەوئامارەش لەساڵى ٢٠٢٠ دا ٢٥٧ هەزار و ٩٤١پەنابەر لەهەرێم تۆمارکراوە، لەو ژماریەش زۆرینەیان خەڵکى سوریان و ئەوانى دیکەش هاوڵاتى وڵاتانى تورکیا، ئێران، فەلەستین، سودان وچەند وڵاتێکى دیکەن.
سەبارەت بەژمارەى ئاوارەکانیش دەستەى ئامارى هەرێم بڵاوى کردوەتەوە،٧٣٤ هەزار ئاوارە لە هەرێمى کوردستان تۆمار کراوە کە دەکاتە ١٣٢ هەزارو٩٧٤ خێزان، لەو ژمارەیەش ٥٤٣هەزار و ٨٤٤ لە کەمپەکاندا نیشتەجێ بوون و ١٩٠ هەزار و ٨٦٩کەسیش لە دەرەوەى کەمپەکان نیشتەجێبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە