پەیامی کورد ... پەرلەمانی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی کۆدەبێتەوە و بڕیارە مەسروور بارزانی راپۆرتێک لەسەر دۆخی دارایی و چاکسازی دەخوێنێتەوە.
بەپێی راگەێندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبونەوەکە هەریەکە لە مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ئامادەدەبن و گفتوگۆ لەسەر پێنج خاڵ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا "هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠. هەروەها بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه، باسیان لێوەدەكرێت.
هەر لەو دانیشتنەدا، دانووستانه‌كانی حكوومەتی هەرێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا گفتوگۆیان لەسەردەكرێت.
هاوکات نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی، مەسروور بارزانی لە پەرلەمان ئامادەدەبێت و راپۆرتێکی گرینگ و پڕ ووردەکاری لە پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕو.
ئەوەشی خستەڕوو، لەو ڕاپۆرتەدا کە پوختەیەکی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانتری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی یەک ساڵی دەستبەکاربوونیدا و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە، سەرۆکی حکومەت، تیشک دەخاتە سەر چەند تەوەرێکی گرینگ و جێی بایەخی ڕای گشتی کوردستان، لەوانە (پڕۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و کارگێڕی، یاسای چاکسازی، پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا، پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیژییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ڕێگاوبان و کارەبا .پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ بەغدا و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆسییەکانی نەوت و دارایی و پێشمەرگە ).
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە