پەیامی کورد … پارلمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٤ی ئاداری ٢٠٢١، سامان ئه‌حمه‌د به‌كر، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی گشت ئەندامان دەکات بۆ ئامادەبوونیان له دانیشتنی ژمارە چواری ئاسایی خولی بەهارە لە ساڵی سێیەم له كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ئادار.
باسى له‌وه‌ش كردووه، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بڕیاری دا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە چوار، خستنەڕووی کێشە و گرفتەکانی پارێزگای هـەڵەبـجـە بە مـەبەستـی چارەسـەرکردنیان بێت، بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیـدارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە