پەیامی کورد ... کرماشان/ دوو هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون
دوو کەس لە فەرمانبەرانی ناوەندی مین هەڵگرتنەوە لە کاتی خاوێن کردنی ناوچە مین ڕێژکراوەکانی پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری سوومار سەر بە پارێزگای کرماشان دوو فەرمانبەری ناوەندی مین هەڵگرتنەوە بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئاکامی تەقینەوەی ئەو مینەدا عەلی ڕەزایی خەڵکی ئیلام هەر دوو چاو و هەروەها مەچەکی دەستی بە سەختی بریندار بووە و جەلال ئابسالان خەڵکی کرماشان تووشی شەپۆلگرتووی بووە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون کە بەشێکیان ئەندامی جەستەیان لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە