هاوردەکردنی گاز و نرخەکەی بۆ هەولێر گەیشتەوەی حالەتی ئاسایی و کەسانی تاوانباریش دەست بە سەر کران

هاوردەکردنی گاز و نرخەکەی بۆ هەولێر گەیشتەوەی حالەتی ئاسایی و کەسانی تاوانباریش دەست بە سەر کران

پەیامی کورد    ...     هاوردەکردنی گاز و نرخەکەی بۆ هەولێر گەیشتەوەی حالەتی ئاسایی و کەسانی تاوانباریش دەست بە سەر کران .

 بەڕێوەبەری كارگەی گازی هەولێر رایگەیاند، هاتنی گاز بۆ هەولێر بەردەوامە و رۆژانە دێت، ئەو كەسانەی شەوی ڕابردووش تەقەیان لە تەنكەرەكان كردبوو، دەستگیر كراون.

بەختیار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری كارگەی گازی هەولێر ڕایگەیاند : هاتنی گاز رۆژانە بۆ هەولێر بەردەوامە و لە ئێستاشدا خەریكە قەیرانی گاز نامێنێت و وردە وردە دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، كە ئێستا نرخی گازی حكوومی لە هەولێر 7 هەزار و 500 دینارە.

بەڕێوەبەری كارگەی گازی هەولێر گوتیشی، ئەوانەی كە تەقەیان لە تەنكەرەكانی هاوردەكردنی غاز بۆ هەولێر و دهۆك دەكرد، دەستگیر كراون.

لەبارەی گرانیی نرخی گاز لە هەندێك شوێن، ئاماژەی دا، ئەو غازە بازرگانییە و خەڵك لە شارەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە مووسڵ و كەركووكەوە هاوردەی دەكەن و بە نرخێكی گرانتر دەیفرۆشن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە