بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 26ی 9ی 2018 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٨٧ سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٧ سەنت. ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش ٣٧ سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٤٥ سەنت.
لە ٤ ی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە سزاکانی ئەمریکا ھەناردەی نەوتی ئێران دەکەن ئامانج و، حکومەتی واشینتۆن فشارەکانی زیادکردووە بۆ سەر ئەو ووڵات و کۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی کە کڕیاری نەوتی ئێرانن و دەیەوێت ھەناردەی نەوتی ئێران بەتەواوی ڕابگرێت و کەمی بکاتەوە بۆ سفر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە