پەیامی کورد ... شاندێکی باڵای ئەمریکی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن .
بە پێی زانایرییەکان پێش بە سەرۆککۆمار بوونی جۆ بایدن یەکەمین سەردانی کەسانی پلە باڵا و ڕابەرانی دەوڵەتی بایدن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام درا .
شاندیک پلە باڵای ئەمریکا کە لە بەرپرسانی کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێکهاتبوو ، سەردانی ڕۆژئاوایان کرد و لەگەڵ بەرپرسەکانی هێزی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " گفتۆگۆ یان کرد .
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، بە سەرۆکایەتی پارێزەری شرۆڤەکار و ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆ هوود لەگەل شاندیکی پلە باڵا کە پێکهاتبوو لە پارێزەری نوینەری تایبەتی سووریا بیممە کۆتۆرنا و جێگرەکەی ئەو دەیڤید براونستین و بەڕێوبەری کاروباری عێراق و سووریا لە کۆشکی سپی زەهرا بێڵلێ پێک دەهات سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان یان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی " هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک " هەسەدە " چاوپێکەوتن و گفتۆگۆیان ئەنجام دا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە