پەیامی کورد ... په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر دوو پرسى گرینگ كۆده‌بێته‌وه
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق کۆدەبێتەوەو یەکێک لەتەوەرەکانیش گفتوگۆکردنە لەبارەی هه‌مواری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
وه‌كوو فه‌رمانگه‌كه ئاشكرای كردووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانى عێراق له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌كات و ده‌نگ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا ده‌درێت.
لهبەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقدا باس له‌وه‌كراوه، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆی لهسهردهكەن، هه‌مواری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه.
هاوكات یه‌كێكى دیكه له‌پرسى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان، تاووتوێكردنى پاڵپشتی پڕۆژه‌ی بچووكه، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ هاووڵاتییان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە