پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری گۆڕان كاری له ته‌واوی ئۆڕگانه حیزبی و حكومیه‌كان ده‌كات كه كادێری پارتی به‌رپرسین،له ئێسته‌شدا له سیلكی سه‌ربازی ده‌ستی پێكردوه،فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی گه‌رمیانی گۆڕی.
له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی پارتی، عه‌مید (عێرفان حه‌مه‌خان حاجی دارا) وه‌ک فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی گه‌رمیانی پارتی، بڕیاری بۆ ده‌رچووه.
پارتی بۆ ڕیگری کردن لە گەندەڵی و ڕۆتینیات لە چوارچیوەی سیلكی سه‌ربازی و حیزبی و دایره مه‌ده‌نییه‌كان بڕیاری گۆڕانکاری هەمە لایەنە دەدات بۆ ئەوەی كه‌سانی شیاوتر بخاته جێگه‌یان تاکوو كاروباری هاووڵاتیان باشتر ڕاپەڕێندرێت و شیوازی سیستەمی نوێ جێبەجێ بکرێت بۆ ڕەزامەندی زیاتری هاووڵاتیان .
هەر بەم هۆیەوە سه‌ره‌تای گۆڕان كارییه‌كانی پارتی ، له سیلكی سه‌ربازی ده‌ستی پێكردووه و له گه‌ڵ گۆڕان كاری ناخۆیی له به‌رپرسانی حیزبه‌كه‌ی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە