یونیسێف: زیاتر لە ٥٠٠ منداڵ لە عێراق بەهۆی بۆمب و پاشماوەی جەنگەوە بوونەتە قوربانی

یونیسێف: زیاتر لە ٥٠٠ منداڵ لە عێراق بەهۆی بۆمب و پاشماوەی جەنگەوە بوونەتە قوربانی

پەیامی کورد... یونیسێف: زیاتر لە ٥٠٠ منداڵ لە عێراق بەهۆی بۆمب و پاشماوەی جەنگەوە بوونەتە قوربانی

ڕێکخراوی یونیسێف بڵاوی کردووەتەوە، زیاتر لە ٥٠٠ منداڵ بەهۆی بۆمب و پاشماوەی جەنگەوە لە عێراق بوونەتە قوربانی.

ڕێکخراوی یونیسێف لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، ٥١٩ منداڵ لە عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بۆمبی چێندراو و پاشماوەی جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون کە ٨٠٪ی قوربانییەکان کوڕ بوون.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی جەنگی نێوان عێراق و ئێران، جەنگی کەنداو و پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە چەند ناوچەیەکی عێراق بۆمبڕێژکراون، جگە لەوەی تیرۆریستانی داعش-یش چەند ناوچەیەکیان بۆمبڕێژ کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە